گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هائارێتسی ئیسرائیلی شكستهێنانی شەڕی غەزە ڕادەگەیەنێت

2021.05.20 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
هائارێتسی ئیسرائیلی شكستهێنانی شەڕی غەزە ڕادەگەیەنێت

ناس كورد-

سەرنوسەری رۆژنامەی هائارێتسی ئیسرائیلی ئەلوف بن نووسیویەتی "ئەم شەڕەی دوایی لەهەمووی شكستخواردووتر و ناپێویستە بۆ ئیسرائیل. ئێمەش شایەتی شكستی سەربازی و سیاسی مەترسیدارین لەڕیزەكانی سوپا بەسەرۆكایەتی حكومەتێكی لەرزۆك".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم شیكارەی هائارێتس كە "ناس كورد" بینیویەتی (20 ئایاری 2021) لەكاتێكدایە راپۆرتەكانیتری میدیای ئیسرائیلی باس لەوە دەكەن لەسەر ئاستی تاك بنیامین نەتەنیاهۆ گەیشتوە بەئامانجی خۆی و چیتر كەس ڕووی نایە داوای رادەستكردنی حكومەتی لێ بكات لەم دۆخە شڵەژانەدا لەكاتێكدا زۆرینەی ئەوەی بەدەستنەهێناوە بەتەنها حكومەت دروست بكات.

 

هەر لەم میانەیەشدا راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن حەماس و ئیسرائیلیش بەدوای دەستكەوتی بەر لەئاگربەست دەگەڕێن، ئەگینا هەردوولا ئامادەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هیچ ئامانجێك بۆ هیچ لایەكیان نەماوەتەوە لە درێژەپێدانی شەڕەكە.

 

سەرنوسەری هائارێتس ئەوەشی وتووە "سەركردایەتی ئیسرائیل لەم ساڵانەی دوایی هەر خەریكی سوریا و ئێران بووە، حەماسی لەبندەستی ئیسرائیل فەرامۆش كردووە". هەروەها دەڵێت " پێویستە نەتەنیاهۆ هەر ئێستا شەڕ ڕابگرێت".