گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا داواى لە ئیسرائیل کرد ئاستی گرژییەکانی لەگەڵ فەڵەستین کەم بکاتەوە

2021.05.19 - 21:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا داواى لە ئیسرائیل کرد ئاستی گرژییەکانی لەگەڵ فەڵەستین کەم بکاتەوە

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هاوتا ئیسرائیلییەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئاستی گرژییەکانیی وڵاتەکەی لەگەڵ فەڵەستینییەکان کەم بکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا (19ی ئایاری 2021) لە تویتێکدا بڵاویکردەوە "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل قسەم کردووە و پێم وتووە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردنی مافی ئیسرائیل  لە بەرگرییکردن لەخۆی".

 

وتیشی "هەڵسەنگاندنێکمان بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل کرد لە غەززە، بۆیە داوام لێکرد ئاستی گرژییەکان لەگەڵ فەڵەستینییەکان کەم بکاتەوە".

 

تویتەکەی ئۆستن لە کاتێکدایە کە کۆشکی سپی ئاشکرایکرد "چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ بینیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام داوە و داوای لێکردووە ئاستی ئاڵۆزییەکان و گرژییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ حەماس کەم بکاتەوە".

 

هاوکات ڕۆژنامەی "یدیعوت ئەحرۆنۆت"ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە "سەرباری گوشارەکانی بایدن بۆ سەر نەتەنیاهۆ، بەڵام ناوبراو سورە لەسەر فراوانکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسرائیل لەغەززە".