گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

 لێدوانى سائیرون لەبارەى گۆڕانکاریى وەزارى کابینەکەى کازمى 

2021.05.19 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
 لێدوانى سائیرون لەبارەى گۆڕانکاریى وەزارى کابینەکەى کازمى 

ناس کورد-

هاوپەیمانێتی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانیی عێراق سەرپشکە لە ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییىەک لەکابینەکەیدا بەتەواوەتی دەستکراوەیە، تەمەنی کابینەکەش کەماوەیەکی کەمی ماوە ڕێگر نییە لە ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامر فایز، ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە لە پەرلەمانی عێراق (19ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "هیچ لارییەک لەبارەی گۆڕانکاریی لە کابینەکەی حکومەتدا نییە، تەمەنی کابینەکەش کە لەئێستادا کەمی ماوە ڕێگر نییە لە ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییە".

 

 وتیشی "سەرۆک وەزیران سەرپشکە لەهەڵبژاردانی وەزیرە نوێیەکان، پەرلەمان لەچاوەڕوانی ناردنی ناوەکانە، پەرلەمان تائێستا زانیاریی لەسەر ناوی کاندیدە نوێییەکان نییە".

 

فایز، جەختیلەوە کردەوە "سەرۆک وەزیران مافی ئەوەی هەیە کە هەر وەزیرێک بەباشی کارەکانی بەڕێوە نەبات و کەمتەرخەم بێت لە ئەدای وەزارەتەکەی، لە پۆستەکەی دووری بخاتەوە".

 

 لە (9ی ئایاری 2021) مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد کە خواستی ئەوەی هەیە گۆڕانکاریی وەزاری لە کابینەکەیدا ئەنجام بدات.