گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجامى سەردانەکەى وەزیرى کارەباى عێراق بۆ ئێران ئاشکرا کرا

2021.05.19 - 17:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى سەردانەکەى وەزیرى کارەباى عێراق بۆ ئێران ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

وەزارەتى کارەباى عێراق ئاشکرایکرد، سەردانى وەزیرى کارەبا بۆ ئێران بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر دۆسیەى غاز و حکومەتیش هەوڵى ئەوە دەدات چاکسازى لە کێڵگەکانى غازى نیشتمانیدا بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد موسا، وتەبێژى وەزارەتى کارەباى عێراق (19ى ئایارى 2021) لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، سەردانى ماجد حەنتوش وەزیرى کارەبا بۆ ئێران لەسەر ڕاسپاردەى حکومەت بوو، ئەویش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەى بەردانەوەى غاز لە لایەن ئێرانەوە، بەشێوەیەک لەگەڵ پێداویستییەکان بۆ کارەبا و هەروەها قەرزەکانى سەر عێراق بگونجێت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، وەزارەت خشتەى دۆسیەى قەرزەکانى ڕادەستى ئێران کردووە بەشێوەیەک کە لەگەڵ بارودۆخى ئابوریدا بگونجێت، ئەو پێشنیازەى کراوە لەلایەن لایەنى ئێرانییەوە لێکۆڵینەوەى لەسەر دەکرێت.

 

وتەبێژەکەى وەزارەتى کارەبا ئەوەشى ڕوونکردەوە، لە زستاندا عێراق پێویستى بە نزیکەى 50 ملیۆن مەتر چوارگۆشە غاز هەیە، بەڵام لە هاویندا پێویستى بە 70 ملیۆن مەتر چوارگۆشەى تر هەیە، چونکە لە وەرزى هاویندا خواست زۆر لەسەر وزەى کارەبا زیاد دەکات.