کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رەخنە لە فەڕەنسا دەگرێت بەوەی "هاوکاری" یەپەگە دەکات و دەڵێت:"لە فەڕەنسا ناوەشێتەوە هاوکاری یەپەگە بکات". . ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019، هەردوو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و تورکیا لە ئەنقەرە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ناوچەکە کۆبوونەوە. . پاش کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:"ده‌ستخۆشی له فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین له‌و هه‌نگاوانه‌ی گرتوویه‌ته‌به‌ر له‌باره‌ی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و بلۆککردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی پشتیوانی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن". . هاوکات وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، هاوکاری نزیکی فەڕەنسا لەگەڵ یەپەگە كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، لە فەڕەنسا ناوەشێتەوە و ئه‌وه مه‌ترسییه بۆسه‌ر داهاتووی سووریا و یه‌كپارچه‌یی سنوور و خاك و هه‌روه‌ها بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ ئاسایشی سنوور و وڵاته‌كه‌یان. . هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئیدلب مەولود چاوشئۆغڵۆ باسی لەوەکرد، لەم ماوەیەی دوایدا پەلامارەکانی ڕ‌ژێمى سوریا بۆ سەر ئیدلب زیادی کردووە، بەتایبەت خوێندنگە و نەخۆشخانە و کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و پێویستە روسیا و ئێران وەک وڵاتانی زامنی ئاشتی، فشارەکانیان بۆ سەر ڕژێم زیاد بکەن تاکو ئەم هێرشانە بوەستێنێت. . لای خۆیەوە جان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەبارەی ڕەوشی ئیدلب نیگەرانی خۆی دووپاتکردەوە و وتی: "پاڵپشتی لە توركیا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئیدلب، ده‌بێت ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌ست بكه‌ین". .