ناس کورد-
یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم بۆ کاروبارى دارایی دوو بژاردەى ئاشکراکرد بۆ لێبڕینى موچەى فەرمانبەران لە مانگەکانی داهاتوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێباز حەملان ئەمڕۆ چوارشەممە (19ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان باسى لەوەکرد، سەرۆک وەزیران وەزیرى دارایی سەرپشککردووە کە ئەگەر داهات بەشى تەواوى موچە بکات، بێ لێبڕین دابەشی بکات، ئەگەریش بەشى نەکرد ڕێژەکە کەم بکرێتەوە.
وتیشى، هێشتا وەزارەتى دارایی تاوتوێی دۆخەکە دەکات و بڕیار لەو بارەیەوە نەدراوە.
ڕێباز حەملان باسى لەوەکرد، هێشتا دیار نییە چەند بڕە پارە لەبەغداوە ڕەوانەى هەرێم دەکرێت، هەفتەی داهاتوو شاندى هەرێم دەچنە بەغدا و میکانیزمەکەى دیاری دەکەن دواتر پارەکە رەوانە دەکرێت.