ناس کورد-
ڕاگەیاندنی چاکسازی ژنان و منداڵان/هەولێر رایگەیاند، بە پابەندبوونی بە ڕێککارەکانی تەندروستی سەردانی زیندانی کراوان دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی چاکسازی ژنان و منداڵان/هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (19ی ئایاری 2021)، ئاگاداری سەرجەم خانەوادەی بەندکراوان دەکاتەوە، سەردانیکردن (مواجهە) لە ڕۆژی پێنجشەممە 20ی 5ی 2021 دەست پێدەکاتەوەو ئەم پێنجشەممەیە سەردانی سزادراوانی نەوجەوان و ئافرەتان بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە "ڕێکاری سەردانی سزادراوان بریتیە لە سەردانیکردنی دایک، باوک، خوشک، برا، هاوسەر و منداڵ، ئەویش بە پاندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییهكان".