گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شەرقولئەوسەت پێشبینییەك بۆ چارەنوسی سیاسی كازمی دەخاتەڕوو 

2021.05.19 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
شەرقولئەوسەت پێشبینییەك بۆ چارەنوسی سیاسی كازمی دەخاتەڕوو 

ناس کورد-

 

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە، هەرچەند كازمی خۆی كاندید نەكردووە لە هەڵبژاردنەكان بەڵام هێشتا چانسی بەهێزی هەیە بۆ مانەوە لە پۆستەكەی وەك وەك سەرۆك وەزیران بۆ خولێكیتر. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی شیكاری رۆژنامەكە لە ژمارەی ئەمڕۆیدا (19 ئایاری 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە ئەوە دەخاتەڕوو ئەوەی ئێستا كازمی دەیكات بەهێزترە لەوەی ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنی بكردایەو ئەیانوت ڕیكلام بۆ خۆی دەكات.

 

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات چانسی كازمی و هەركەسێكیتر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران بەندە بەو لیستەی زۆرینە دەهێنێت لە خولی داهاتوو، ئەگەر براوەكان كە هاوپەیمانێتیان پێكهێنا پێیانوابوو باشترە بەردەوام بێت ئەوە هیچ ڕێگرییەكیتر نییە لەبەردەم ناوبراو.

 

هەروەها دەڵێت بەوپێیەی كازمی لەسەر هیچ لایەك ئەژمار نییە ئەوە چانسی زیاترە، جگە لەوەش ئاماژەكان لەسەر ئەوەن هیچ لایەك ئەنجامەكان قڵپ ناكانەوە، بۆیە كازمی هەر وەك چارەسەرێك لەچاوی زۆر لایەك دەمێنێتەوە بەو پێیەی شیعەیەكی لیبراڵی كراوەیە بەڕووی هەموولادا. 

 

بڕیارە لە 10 تشرینی یەكەمی ئەمساڵ (ئۆكتۆبەر) هەڵبژاردنی گشتی عێراق بەرێوەبچێت و 26 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی 329 كورسی پەرلەمان لە 83 بازنەی جیاجیای عێراقدا بەشێوەی لیستی حیزبی و لیستی تاكەكەسی كە یەكەمجارە لە عێراق لەدوای 2005 كاری پێ بكرێت.