ناس کورد-
عەلى باپیر ڕایگەیاند، کەس دروشمى دیموکراسى لەو حزبە ناکڕێت کە لە ناوخۆیدا دیکتاتۆرییە و خۆى فەرز دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى باپیر، ئەمیرى کۆمەڵى دادگەرى لە وتارێکدا لە کۆنفرانسێکى تایبەت بە دەستور وتى، "هەر کەسێک باسى دیموکراسی و ئازادى بیروڕا دەکات من وا سەیرى دەکەم کە لەناو ماڵ و حزبەکە و لەگەڵ کەسانى ژێر دەستى چۆن مامەڵە دەکات".
وتیشى، "حزبێک کە باسى دیموکراسی دەکات بەڵام لەناوخۆیدا کە دیکتاتۆریییە خۆفەرزکردن و تەبەقە بەندییە، کێ ئەو درشمە دەکڕێت".
عەلى باپیر باسى لەوەشکرد، کۆسپێکى بەردەم دەستور ناسنامەى ئاینى دەستورە "کە رێکناکەوین لەوەى تام و بۆیەکى ئیسلامى لێبێت، لەکاتێکدا دەنگمان داوە بە دەستورى عێراق کە ناسنامەى ئاینى چەسپاندووە".