گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی: نابێت ئازادى و بەرەڵایی لەیەکتر جیا نەکەینەوە

2021.05.19 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: نابێت ئازادى و بەرەڵایی لەیەکتر جیا نەکەینەوە

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە یەکڕیزیدا دەستکەوتەکان زیاتر بوون و "ناکرێت داوای یەکڕیزی بکەین بەڵام بە دوو ئاڕاستە کار بکەین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى لە وتارێکدا لە کۆنفرانسێکى تایبەت بە دەستور وتى، "پێویستە لەبارەى دەستورەوە لەیەکتر نزیکبین و هەوڵى یەکڕیزى بدەین".

 

وتیشى، "دەبێت دەستور ئامانجە هاوبەشەکانمان کۆ بکاتەوە و ئاساییە بیروڕاى جیاوازیشمان هەبێت".

 

مەسرور بارزانى باسى لەوەشکرد، حکومەت تەنها هی ئەو لایەنانە نییە کە بەشدارن لە حکومەت، بەڵکو هى لایەنە سیاسییەکانى دەرەوەشە و پێویستە وەک یەک تیم کاربکەن.

 

جەختیشیکردەوە، نابێت "ئازادى و بەرەڵایی لەیەکتر جیا نەکەینەوە".

 

مەسرور بارزانی وتیشی، "ئێمه‌ شانازی ده‌كه‌ین به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و ئایینه‌كان له‌ كوردستان، به‌ سه‌دان ساڵ پێكه‌وه‌ ژیاوین."

 

"پێویسته‌ رێز له‌ مافی هه‌موو تاكێكی كوردستان وخه‌ڵكی كوردستان بگرین، رێز له‌ ئازادییه‌كان بگرین، ئازادیی راده‌ربڕینه‌، ئازادیی خواپه‌رستییه‌، ئازادیی بیروبۆچوونی سیاسییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ئازادی و به‌ڕه‌ڵایی جیا نه‌كه‌ینه‌وه‌."

 

باسی لەوەش کرد، "به‌ له‌یه‌كدابڕاندن و دووركه‌وتنه‌وه‌، ناتوانین مێشكی یه‌كتر بخوێنینه‌وه‌، ده‌بێت له‌ یه‌كتر نزیك بین، بزانین هه‌ر لایه‌كمان چیمان ده‌وێت و چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی كوردستاندایه‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین به‌ ئامانجی سه‌ره‌كی خۆمان."


"ئێمه‌ حكوومه‌تێك نین ته‌نیا هی ئه‌و لایه‌نانه‌ بێت، كه‌ به‌شدارن له‌ حكوومه‌ت، حكوومه‌تێكین بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت به‌ هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌ به‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیشدان، حكوومه‌ت بتوانێت له‌ خزمه‌ت ئه‌وانیشدا بێت،" مەسرور بارزانی وای وت.