گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ

هەڵوێستى سەدر لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار و دانانەوەى کازمی ئاشکراکرا

2021.05.19 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى سەدر لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار و دانانەوەى کازمی ئاشکراکرا

ناس کورد-

وتەبێژی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، ئەگەر دوای هەڵبژاردن کورد بە یەکدەنگی نەچێتە بەغدا، دوور نییە پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەست بدات، بۆ سەرۆک وەزیرانیش دەیانەوێت لە سەدرییەکان بێت بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نییە کازمی لەدەرەوەی چوارچێوەی ڕکابەرێتییەکان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە دەنگی ئەمەریکاى ڕاگەیاند، "بۆ دوای هەڵبژاردنی داهاتوو، کورد دەبێت پێش ئەوەی بێتە بەغدا، لەسەر بڕیارێک ڕێکبکەون، گەر لایەنە کوردیەکان بە یەکدەنگی نەیەنە بەغدا، دەرفەت بەلایەنی تر دەدەن داوای پۆستی سەرۆک کۆمار بکات".

 

دەربارەی پۆستی سەرۆک وەزیران و خواستی سەدریەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، وتەبێژەکەی سەدر جەختی کردەوە کە "موقتەدا سەدر دەیەوێت سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە ڕەوتی سەدر بێت، یان بەلایەنی کەمەوە کەسێکی چاکسازیخواز بێت، بەو مانایەی بەکردار و چاکسازی ڕیشەیی ئەنجام بدات، بەڵام بەنیسبەت مستەفا کازمی و دانانەوەی لە پۆستەکەی قابیلی موناقەشەیە."

 

"تا ئێستا هیچ بەڵێنێک بە مستەفا کازمیش نەدراوە، ئەمە مانای ئەوەنییە کازمی لەدەرەوەی چوارچێوەی ڕکابەرێتیەکان بێت، بەڵام گەر هەلی تر بدرێتە نوری مالکی ڕەنگە کوتلەی سەدری ڕەتی بکەنەوە، بەڵام ئەم هەڵوێستەمان بەرامبەر مستەفا کازمی نابێت، هەرچەندە هیچ بەڵێنێک بە کازمی نەدراوە، ئەم مەسەلە پەیوەستە بەدۆخی دوای هەڵبژاردنەوە"، عوبەیدی وایوت.

 

دەربارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن، وتەبێژى سەدر ئاماژەی بەوەکرد تائێستا وا لە مەسەلەکە دەڕوانرێت 90% هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، هەموو لایەنەکان خۆیان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردن ئامادەدەکەن، خەڵکی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختدایە، خەڵکێکی زۆری سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن ئامادە کردووە، خەڵکی عێراقیش پشتگیری هەڵبژاردنن.

 

باسى لەوەشکرد، هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش جدیە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەتایبەت دوای ئەوەی لیستی دروست نەکرد، دەیەوێ سەرپەشتی هەڵبژاردن بکات.