گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

گرتەیەکى ڤیدیۆیى فڕینی تەنێکی نامۆ لە هێزى دەریایى ئەمریکاوە دزەى پێکرا

2021.05.19 - 00:44
App store icon Play store icon Play store icon
گرتەیەکى ڤیدیۆیى فڕینی تەنێکی نامۆ لە هێزى دەریایى ئەمریکاوە دزەى پێکرا

ناس کورد-

گرتەیەکى ڤیدیۆیى هێزى دەریایى ئەمریکا دزەى پێکرا کە تێیدا تەنێکى نەناسراو لە کەنارەکانى کالیفۆرنیاى زەریاى هێمندا دەردەکەوێت و دواتر دیار نامێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێرمى کۆربڵ، دەرهێنەرى فیلمى بەڵگەنامەیى ئەمریکى گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردووەتەوە کە تەنکێکى نامۆیە و لە زەریاى هێمندا لە نزیک کەنارەکانى ولایەتى کالیفۆرنیا دیارنامێنێت، گرتە ڤیدیۆییەکە لە مانگى تەموزى 2009 لەلایەن هێزى دەریایى ئەمریکییەوە گیراوە و لە ناوەندى زانیارییەکانى شەڕى سەر بە کەشتى جەنگى ئەمریکى "یو ئێس ئێس ئۆماها"ەوە تۆمار کراوە.

 

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆییە، تەنەکە کە لە دەفرێکى فڕیو دەچێت چەند خولەکێک بەسەر ئاودا و لە نزیک شارى "سانت دیێگۆ" دەفڕێت و دواتر دیارنامێنێت، هەر لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا گوێبیستى دەنگى سەربازەکانى ئەمریکا دەبیت کە دەڵێت " دابەزییە ناو ئاوەوە".

لاى خۆیەوە وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن ئەندامانى هێزى دەریاییەوە وێنەى گیراوە و لەلایەن "تیمى کارى دیاردە ئاسمانییە نەناسراوەکان"ەوە لێکۆڵینەوەى لێ دەکرێت، کە ساڵى ڕابردوو ئەو تیمە بۆ بەدواداچونى ورد بۆ سروشتى و بنەڕەتى تەنە نەناسراوەکان دروستکراوە.

 

کاپتن دێف فرافۆر، فڕۆکەوانى پێشوو لە هێزى دەریایى ئەمریکا لە بەرنامەى "60 خولەک"ى کەناڵى CBSى ئەمریکییدا باسى لەوەکردووە، لە یەکێک لە جارەکاندا نێردراون بۆ لێکۆڵینەوە لە چەند دەفرێکى نامۆ، لە ساڵى 2004 دەفرەکان بەخێڕایى 80 پێ لە چرکەیەکدا دادەبەزین، ئەویش لە کەنارەکانى سانت دیێگۆ ڕوویدا.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەندامانى تیمەکەى تەنێکى بچوکى سپییان دۆزییەوە کە بەسەر ئاوەوە دەجوڵا و دواتر لە چەند چرکەیەکدا دیارنەما، لە بابەتێکیشدا کە لە گۆڤارى "نیویۆرکەر" باوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە کە پنتاگۆن ملیۆنەها دۆلارى لەبەرنامەى دیاریکردنى هەڕەشەکان خەرجکردووە، ئەویش بە ئامانجى لێکۆڵینەوە لەو فڕۆکە نامۆیانەى کە بەخێرایى زۆر دەفڕن، ئەویش بەبێ ئەوەى کە ئاماژەیەکى ئاشکرا بۆ بوونى بزوێنەرێکى پاڵنەریان هەبێت.