گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

حکومەت 47 هاوڵاتی تری لە هیندستانەوە گەڕاندەوە هەرێم

2021.05.18 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت 47 هاوڵاتی تری لە هیندستانەوە گەڕاندەوە هەرێم

ناس کورد-

حکومەتی هەرێم بە هاوکاری حکومەتی عێراق 47 هاوڵاتی دیکەی لە هیندستان گەڕاندەوە کە لەوێ بەهۆی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە کۆرۆنا گیریان خواردبوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە ڕاگەیەنراوێکدا (18ی ئایاری 2021) دەڵێت، فەرمانگەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ 47 هاووڵاتی دیکە کە لە هیندستان گیریان خواردبوو گەڕاندەوە و گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و دواتر بە پاس گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان."


دەشڵێت، ئەو کەسانە "بەهۆی دۆخی خراپی کۆرۆنا لەوێ گیریان خواردبوو، زۆربەیان بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی ڕوویان لەو وڵاتە کردبوو."

 

ڕاگەیەنراوەکە باسی لەوەش کردووە کە "چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستاش 68 هاوڵاتی دیکەی هەرێمی کوردستان گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، جێگەی باسە دەزگای خێرخوازی بارزانی تێچووی هەردوو کاروانی گەڕانەوەکانی لە بەغداوە بۆ هەولێر لەئەستۆ گرت."


بڕیاریشە ئەو هاووڵاتییانە 14 ڕۆژ لەژێر چاودێری دەمەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرەنتین بکرێن.