گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەى خۆسوتاندنی گەنجەکە

2021.05.18 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەبارەى خۆسوتاندنی گەنجەکە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی گواستنەوەى ڕاستەوخۆی دیمەنی خۆسوتاندنی گەنجێکی لەلایەن چەند میدیایەکەوە کرد و دەڵێت، "بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵیان کرد."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (18ی ئایاری 2021) دەڵێت، "بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا."

 

زانیاری زیاتر: پەنابەرەکەی ڕۆژهەڵات بۆچی خۆی سوتاند؟

 

دەشڵێت، "لە کاتێکدا دڵگرانی خۆمان لەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی."

 

حکومەتی هەرێم جەختی کردووەتەوە کە "دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە."