گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی چیرۆکەکە

تۆزێک پێش سوتاندنی.. توشبوویەکی کۆرۆنا هەستایەوە

2021.05.18 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
تۆزێک پێش سوتاندنی.. توشبوویەکی کۆرۆنا هەستایەوە

ناس کورد-

دوای ئەوەى دڵنیابوون کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانى لەدەستداوە، ژنێکی هیندی چەند ساتێکى کەم پێش سوتاندن و ئاگر بەردانە جەستەى هەستایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى هیندستان (18ى ئایارى 2021) بڵاویانکردووەتەوە، ژنێکى تەمەن 76 ساڵ لە شارى "باراماتى" لە ولایەتى "ماهاراشترا" بەهۆى ئەوەى پێیان وابووە بەهۆى کۆرۆناوە گیانى لەدەستداوە، خەریک بوو بە زیندویى بیسوتێنن.

 

ئەوەش هاتووە، ئەو ژنە کە ناوى (شاکونتالا جایکواد)ـە، دواى ئەوەى تووشى کۆرۆنا بووە بارودۆخى تەندروستى تێکچووە و گواستراوەتەوە نەخۆشخانەى باراماتى، بەهۆى ئەوەى لە هۆش خۆى چووە خێزانەکەى پێیان وابووە گیانى لەدەستداوە.

 

سەرچاوەکان باسیان لەوەشکردووە، شاکونتالا گواستراوەتەوە بۆ ماڵەوە و شوێنى سوتاندنى بۆ دابین کراوە و لەو کاتەى ویسوتوویانە ئاگرى تێبەر بدەن هەستاوەتەوە، کاتێک ئەو بارودۆخەکەى بینیوە دەستى کردووە بە گریان لە خۆشى ئەوەى پێش ئەوەى کار لەکار بترازێت هەستاوەتەوە، دواتریش گواستراوەتەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنى چارەسەر.