گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

بەرهەم ساڵح و کازمی ڕێککەوتن لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن

2021.05.18 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و کازمی ڕێککەوتن لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی ڕێککەوتن لەسەر "ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و پشتیوانی و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ی ئایاری 2021، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کرد لە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە "لە پێویستی پارێزگاریکردن لە ئارامی وڵات و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و گرنگی راوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستان کە مەرامیانە ئاسایش و سەقامگیری چەند ناوچەیەک بشێوێنن، هەروەها پێویستی دابینکردنی پشتیوانی تەواو لە هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بۆ ھێنانەدی ئاسایش و ئارامی."

me_ga.php?id=3804

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا "ھەردوو سەرۆک گفتوگۆیانکرد دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەخەتی ئەنجومەنی نوێنەران و جەختکرایەوە لە پێویستی رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و پشتیوانی و دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و گرتنەبەری باشترین رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و هەموو ئەو هۆکارانەی دەبنە ھۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر خواستی دەنگدەران دروست بکات لە هەڵبژاردنی نوێنەرەی راستەقینەی خەڵک، ھەروەھا تاوەکو دەرهاویشتەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ببێتە مایەیی ھێنانەکایەوەی خواستی ئازادانەی خەڵک."

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "پێشھاتەکانی دۆخی فەلەستین و ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە نامرۆڤانەی کە گەلی فەلەستین رووبەڕووی دەبێتەوە تاوتوێ کرا و جەختیکرایەوە لە هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین و ھێنانەدی داواکاری و مافە رەواکانی گەلی فەلەستین و راگرتنی دەستدرژییەکان لە قودس و کەرتی غەزە و تەواوی ناوچەکانی فەلەستین و پێویستی ئەنجامدانی کاری جددی هاوبەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە پێناو راگرتنی دەستبەجێی ئەو پێشێلکارییانەی کە ھاووڵاتیانی سڤیل رووبەڕووی دەبێتەوە و راگرتنی دەستدرێژی و دوژمنکارییەکان و پاراستنی ھاووڵاتیان."

me_ga.php?id=3805