ناس کورد-
ڕۆژنامەکانى ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ڕێژەى هەژاریى و بێکاریى لە ئێران بازێکى گەورەى داوە و تەنها لە یەک ساڵدا یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس کارەکانیان لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕى "ابرار اقتصادی"ى ئێرانى (18ى ئایارى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، 60 ملیۆن هاوڵاتى ئێرانى لەژێر هێڵى هەژارییەوەن، هەروەها چینە مامناوەندەکەش بەرەو هەژاربوون دەچن.
لەلایەکى ترەوە ڕۆژنامەى "اخبار صنعت" لە بابەتێکدا بەناونیشانى "شەپۆلێکى نوێ بەرزبوونەوەى نرخى کاڵاکان" ئاماژەى بەوەداوە، چەندین کەرت ڕەزامەندى حکومەتیان بەدەستهێناوە بۆ زیادکردنى نرخى ئەو کاڵایانەى بەرهەمى دەهێنن.
هەر سەبارەت بەو بابەتە ڕۆژنامەى "اقتصاد ایندە" هێماى بۆ ئەوەکردووە، تەنها لەماوەى یەک ساڵدا یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس کارەکانیان لەدەستداوە، ڕۆژنامەى "کەیهان"یش لە بابەتێکدا بەناونیشانى "شێتى بەرزبونەوەى نرخ لە 100 ڕۆژى کۆتایى حکومەتەکەى ڕۆحانى" نوسیویەتى، خەڵک وایان لێکهاتووە هەست بەوە دەکەن کە ڕۆژانە نرخى کاڵا سەرەکییەکان زیاد دەکەن.