گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانی وادەی چوونی شاندی هەرێمی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

2021.05.18 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی وادەی چوونی شاندی هەرێمی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای تێپەڕاندنی یاسای بودجەی 2021 پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و دەڵێت، هەفتەی داهاتووش شاندی دانووستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قسەکەى قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ کلێمنس سێمتنەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کە تێیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و كۆمەڵێك پرسی تر تاوتوێ کرا.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دیاریكردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

qubadplustalabani_receive_german_consul.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132658224240000000

لە بەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا "تاوتوێی هەڵبژاردنی گشتی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کار بکرێت بە ئاراستەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد."


هەر لە کۆبوونەوەکەدا "تاوتوێی دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەرێم کرا و لەمبارەیەشەوە هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرال و هەموو لایەنە سیاسییەکان بە هاوکاری وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان پێکەوە کاری زیاتر بکەن لەپێناو سەقامگیری زیاتری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە."

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لەگەڵ شاندێكی بەریتانی بەسەرۆكایەتی جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و ستافێكی هاوڕێی كۆبووەوە و "پرسی چاكسازی و خزمەتگوزارییەكانیان لەهەرێمی كوردستان تاوتوێ كرد."

 

بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، باس لەپرۆسەی چاكسازی و پۆرتاڵی خزمەت و بایۆمەتری لە هەرێمی كوردستان كرا، "لەگەڵ گرنگی بەئەلیكترۆنیكردنی كاروبارە حكومییەكان و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی ئابووری لە رێگەی گرنگیدان بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار كە ماوەی شەش ساڵە قوباد تاڵەبانی كاریان لەسەر دەكات."

 

قوباد تاڵەبانی ڕوونی كردەوە "ئێستا سەرقاڵی هەمواركردنی ئەو یاسا كۆنانەن كە رێگرن لە چاكسازی، ئەوەشی ڕوونكردەوە هەرێمی كوردستان لەپاش جێبەجێكردنی بایۆمەترییەوە بووەتە خاوەنی زانیاری خۆی و پێشتر بۆشایی گەورەی زانیاری هەبوو."

qubad_talabani_recieve_uk_counsul01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132658221610000000