گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی هەرێم لەبارەى کەمکردنەوەى لێبرینی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.18 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی هەرێم لەبارەى کەمکردنەوەى لێبرینی موچە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک باسی ئەوەیان نەکردووە کە لێبڕینی موچە کەم دەکرێتەوە بۆ 15%.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەری نوری لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (18ی ئایاری 2021 باسی لەوە کردووە، "دوای ئەوەی لە كەناڵێكی ڕاگەیاندن بەشداریمان كرد دەرباری پڕۆژەییاسای بودجە، لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەشێك لە قسەكانمان كراوە بەتایبەت لەپرسی لێبڕینی موچە، وتەی ئێمە لەو كەناڵە بەم جۆرە بووە، ”لێبڕینی موچە لە پڕۆژەیاسایی بودجە دیاری نەكراوەوە و لەبەر ئەوەی موچە بە یاسا دیاریكراوە، دەسەڵاتی ئێمە نییە بەهیچ شێوەیەك لێبڕین دیاری بكەین، بەڵكو ئەمە لەدەسەڵاتی لیژنەی باڵای ئابوریی هەرێمە كە بەپێی ئەو داهاتەی هەیە بڕیاری كەمكردنەوە یان هەڵگرتنی موچە دەدرێت".

 

دەشڵێت، ”من لە هیچێك لە وتەكانم باسم لە لێبڕین یاخود ڕێژەیەكی دیاریكراو نەكردوە، بەتایبەت باس لەوە كراوە كە ئێمە باسمان لەوە كردبێت بۆ موچەی ئەم مانگە ڕێژەی لێبڕین 15%، بەهیچ جۆرێك قسەی وامان نەكردوەو وتەی لەو شێوەیە دورە لەڕاستیەوە ڤیدیۆ وتۆماری بەرنامەكەش ماوە."

 


"بۆیە داواكارم لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و پەیج وسایتەكان بەهیچ شێوەیەك هەواڵی بێ بنەما نەگوزانەوە و، بەتایبەت لە دۆخێكدا كە خەڵك بەدەست قەیرانەكانەوە ماندوە تكایە ئێوەش ماندوتریان مەكەن،" پەری نوری وا دەڵێت.