گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

راوێژکاری دارایی کازمی: موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان تا ساڵی داهاتووش ئامادەیە

2021.05.18 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکاری دارایی کازمی: موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان تا ساڵی داهاتووش ئامادەیە

ناس کورد-

ڕاوێژکارى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرانى کۆمەڵایەتى لەمساڵ و ساڵى داهاتووش دڵنیایى دەدات، ترسى خۆشى لە دواکەوتنى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاساى بودجەى 2022 پیشان دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکارى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق (18ى ئایارى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاندووە، پارەى نەختینەى حکومەتى عێراقى لە ئێستادا لە باشترین بارودۆخدایە، ڕێژەى مامناوەندى نرخى بەرمیلێک نەوت نزیکەى 60 دۆلارە، ئەو پابەندبوونانەى هەیە بە باشترین شێوە ئەنجام دراون و نەختینە لە ئاستى باڵادایە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بوونى قەرزى ناوخۆیى لە بودجەدا بەهۆى ترسەوە بوو لە کەمى نەختینە، ئەگەر نرخى دیاریکراوى بەرمیلێک نەوت 45 دۆلار بێت و نرخى ڕاستەقینەى 60 دۆلار بێت، جیاوازییەک دروست دەکات بۆ پڕکردنەوەى پێویستییەکان لەسەر بنەماى دابینکردنى کوردتهێنان لە ڕێگەى قەرزەوە.

 

ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێڕاق وتوشیەتى، کاتێک 83%ى داهات لە نەوتەوە بێت پێویستە 17%ەکەى ترى لە داهاتە نانەوتییەکانەوە بێت، بەڵام بەشێوەیەکى پراکتیکى ئەوە بوونى نییە، ئەو بۆشاییەش بە قەرز پڕدەکرێتەوە.

 

سەبارەت بە بارودۆخى ئابوریى باسى لەوەکردووە، بەشێوەیەکى گشتى جێى دڵنیاییە و لە ئێستادا ترسى لەسەر نییە، دیارترین ئاڵنگارییە ئابورییەکان ئەوەیە کە کاتى هەڵبژاردنى پەرلەمان هاوکاتە لە پێشکەشکردنى پرۆژە یاساى بودجەى 2022 لە نێوان ئەنجومەنى وەزیران کە دەبێتە حکومەتێکى کار ڕاییکەر و ناتوانێت پرۆژە یاسا تێپەڕێنێت و پەرلەمان کە بەشێوەیەکى دەستوریى خەریکە کۆتایى دێت.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح پێشى وایە، ئەوەش جێى نیگەرانییە و نازانین کە هەڵبژاردن چۆن کۆتایى دێت و حکومەت و پەرلەمانى داهاتوو چۆن پێکدەهێنرێن، سەرجەم ئەو بابەتانە دژى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە و دواکەوتنین، بەڵام ترس لەسەر سیستمى پێدانى موچە نییە و بارودۆخەکە تا کۆتایى 2022 جێى دڵنیاییە.