ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو نەخۆشە دەکەن کە گوایە بەهۆی نەدانی پارەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت دەستبەسەرکراوە، نەخۆشخانەکەش ڕووداوەکە بەدرۆدەخاتەوە و دەڵێت، هیچ بڕە پارەیەکیان لە نەخۆشخەکە وەرنەگرتووە و سکاڵاش تۆماردەکەن، وەزارەت
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (سێشەممە 18ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆكراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر و ڕێگە نەدراوە دەربچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاوڵواتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداربکەینەوە کەوا دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیارێک وەزارەتی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەک یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین."
ژمارەی هێڵە گەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی:
٠٧٥٠٨١٦٩٩٩١
٠٧٧١٤٤٤٨١٠٠
هاوکات لە ڕوونکردنەوەیەکدا نەخۆشخانەی "پار" لە شاری هەولێر (سێشەممە 18ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "دواى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشێك به ناوى (اسراء محمد جاسم ) له به‌روارى 24/3/2021 سه‌ردانى به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه‌مانى كردبوو، ناوبراو توشى قونێلى مل هاتبوو، كه بووه هۆى په‌ستان له‌سه‌ر زمانى وه ته‌نه‌كه‌نه‌فسى و پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى كردنه‌وه‌ى قونێلى مل و كون كردنى بۆرى هه‌ناسه هه‌بوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى نه‌خۆش له لایه‌ن پزیشك (هیمَن شوانى ) كه‌وا ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریان له نه‌خۆشخانه‌كانى حكومی ئه‌نجام ده‌درێت, دواى ده‌رچوونى نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه، رۆژى دواتر نه‌خۆشەکە بۆ مه‌به‌ستى نه‌شته‌رگه‌رى و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندى خۆى گه‌ڕایەوه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام بدرێت و ئاماده نه‌بوو چاره‌سه‌رى بۆ بكرێت له نه‌خۆشخانه‌ى حكومى."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نه‌خۆشەکە له‌لایه‌ن (د.هێمن شوانى ) نه‌شته‌رگه‌رى پێویستى بۆ ئه‌نجام درا به سه‌ركه‌وتووىی، دواى مانه‌وه‌ى (5) رۆژ له به‌شى چاودێرى چڕ، نه‌خۆش رێژه‌ى شه‌كرى به‌رز بویه‌وه كه بۆ هۆكارى هه‌وكردنى به‌كتریاى خوێن."
ئەوەش هاتووە، "دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى هاوه‌ڵى نه‌خۆش به ناوى (لێزان تیفور عزیز) كه له‌سه‌ره‌تایى هاتنى نه‌خۆش هاوه‌ڵى نه‌خۆش بووه، كه‌وا ناوبراو كاتێكى زۆرى پێویسته به مانه‌وه‌ى له به‌شى چاودێرى چڕ، هاوه‌ڵى نه‌خۆش ره‌زامه‌ندى ته‌واوى خۆى نیشان دا كه‌وا مسروفاتى ته‌واوى بۆ سه‌رف ده‌كات به به‌لگه‌ى فیدیوى لامانه كه‌وا لارى نه‌بووه."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "نه‌خۆشەکە به پێ ى ڕاپۆرتى پزیشكى رێژه‌ى مردنى (80 بۆ90) بووه، سه‌ڕه‌رایى ئه‌وه‌ى هاوه‌ڵى نه‌خۆش كه به‌ناوى (لێزان تیفور عزیز) به‌رده‌وام له‌گه‌لى بوو ئاماده‌نه‌بوو یه‌ك دۆلار سه‌رف بكات، ئێمه وه‌كو لایه‌نى مرۆڤایه‌تى هه‌موو چاره‌سه‌ریًكى پێویستمان بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام دا له‌و ماوه‌یه زیاتر له حه‌وت پزیشكى پسپۆرى جیاوازى سه‌ردانى نه‌خۆشیان كردوه وه نه‌خۆشەکە له حاله‌تى ناجێگیر ده‌رچوو و بارى ته‌ندروستى جێگیر كرا به هه‌ولً و ماندووبونى پزیشكان و ستافى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان."
نەخۆشخانەی پار ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواى ئاگادراركردنه‌وه‌ى ده‌یان جارى هه‌وه‌ڵى نه‌خۆش به ناوى (لێزان تیفور عزیز) كه‌وا ئێمه هیچ پارەیه‌كمان ناوێت وه‌كو قازانجى نه‌خۆشخانه وه‌كو ئه‌وه‌ى له ڕابردوو و ئیستاش نه‌خۆخشانه‌كه‌مان ده‌یان نه‌خۆشى بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر كردوه، هه‌ر لایه‌نێك حه‌زی كرد ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات و به‌لگه‌كانى نیشان بده‌ین."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دواى ئه‌وه‌ى به هاوه‌ڵى نه‌خۆشمان ڕاگه‌یاندن ته‌نها مسروفاتى پزیشك و ئه‌و دەرمانانەی كه‌وا له لایه‌ن کۆمپانیا هاتووه بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رف كراوه سه‌رف بكات، به‌ڵام هاوه‌ڵى نه‌خۆش ئاماده‌نه‌بوو هیچ بڕه پاریه‌ك سه‌رف بكات بۆ ئه‌م نه‌خۆشه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە نەخۆشخانەی پار بە پێویستی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو پەیج و کەسانە تۆمار بکات کە بە بێ بوونی زانیاری ناوی نەخۆشخانەکەمان ناشیرین دەکەن."
زیاتر بخوێنەرەوە: چیرۆکى ئەو کچە نەخۆشەى لە نەخۆشخانەیەکى هەولێر ’’زیندانیکراوە’’