گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو پزیشکە عێراقییەی گومانی لە ڤاکسینی کۆرۆنا کرد دەستگیرکرا

2021.05.18 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پزیشکە عێراقییەی گومانی لە ڤاکسینی کۆرۆنا کرد دەستگیرکرا

ناس كورد-

 

هێزێکی ئەمنی لەشاری بەغدا ئەو پزیشکەی دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گومانی لەڕاست و دروستی و کارابوونی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکرد دژ بە نەخۆشییەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ( 18ی ئایاری 2021) بە" ناس کورد"ی ڕایگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لە شاری بەغدا،حامید لامی، پزیشکی پسپۆر لەنەخۆشییە گوزارەکان، لەنورینگەکەی خۆی لەگەڕەکی سالحییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە".

 

وتیشى  "بڕیاری دەستگیرکردنی ئەو پزیشکە دوای ئەو هاتووە کە ڕۆژێک پێش ئەوە سەندیکای پزیشکان بەفەرمی ناوی لامی لە تۆمارەکانیی سەندیکاکەدا سڕیوەتەوە و لەکارکردن وەک پزیشکێک ڕایگرتووە".

 

لامی لەکاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا چەندین ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە کە تێیدا رێنمایی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای دەکرد و چەندین جار بەبێ ئەوەی دەمامک ببەستێت چارەسەری توشبووانی ئەو پەتایەی دەکرد وتێکەڵ دەبوو لە گەڵیاندا".

بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری دەستگیرکردنی پزپیشکەکە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەچەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەگومانەوە باسی لەڕاست ودروستی ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە.     

me_ga.php?id=18607