گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى گواستنەوەى دۆسیەى شەهیدان دیاریکرا

2021.05.18 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى گواستنەوەى دۆسیەى شەهیدان دیاریکرا

ناس کورد-

 

وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆو کاروباری شەهیدان پێکدەهێنرێت بۆ گواستنەوەی دۆسیەی سەرجەم شەهیدان بۆ وەزارەتەکەیان و ئەوانەشی شایستە نین ناوەکانیان دەسڕدرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا حاجی مەحمود لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (18ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەنێوان وەزارەتی شەهیدان، وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک ئامادە دەکرێت بۆ گواستنەوەی دۆسیەی ئەو شەهیدانەی کە لە وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگەن بۆ سەر وەزارەتی شەهیدان  لەهەفتەی داهاتووش دەستدەکرێت بە گواستنەوەیان.  

 

لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی شایستەی مووچەى نین وتی، "ژمارەی ئەوکەسانە لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکان هەیەو ئەوەی شایستە نەبووە ناوەکەی دەسڕێتـەوە".

 

عەبدوڵا حاجی مەحمود جەختی لەوەشکردەوە، بەهۆی ئەوەی کەموکورتی هەیە لە وەزارەتەکان بۆیە یاسای چاکسازی دەرچووەو بەپێی یاساش ئەوانەی خاوەنی مافن مافەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە بەڵام ئەوانەی کەمتەرخەمن بەپێی یاسای چاکسازی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.