گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاسایەکی مشتومڕاوی ڕێژەی جیابوونەوە لەچین بۆ 70% کەمدەکاتەوە

2021.05.18 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
یاسایەکی مشتومڕاوی ڕێژەی جیابوونەوە لەچین بۆ 70% کەمدەکاتەوە

 ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، وڵاتی چین لەرێگەی یاساییەکی مشتومڕاوییىەى ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرگیری بۆ 70% کەمکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی" گاردیان"ی بەریتانی ( 18ی ئایاری 2021) لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ڕێژەی جیابوونەوە کەمبووەتەوە بۆ نزیکەی 70%.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، چین توانیوویەتی لەڕێگەی دەرکردنی یاسایەکەوە کە ناڕەزایەتییەکی  زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە ئەو ڕێژەیە کەمبکاتەوە.  

 

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، چین لەڕێگەی یاسای (ماوەی هێوربوونەوە)  کە مانگێک دەخایەنێت، ئەو هاوسەرانە ناچاربکات کە نیازی ئەوەیان هەیە جیاببنەوە پێش بڕیاردان و دەستکردن بە مامەڵەی تەلاق، بۆ ماوەیەک بەیەکەوە هەوڵی ئاشتبوونەوە و سازان بدەن.

 

یاساکە ئەو هاوسەرانە ناگرێتەوە کە بەهۆی تووندوتیژی خێزانییەوە دەیانەوێت لەیەک جیاببنەوە.

 

یاسا مشتومڕاویەکە ناڕەزایەتییەکی زۆری هاوڵاتیان ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە بەشێکیان بە زەوتکردنی ئازادییەکانیان لە قەڵەمی دەدەن، بەوپێیەی کە جیابوونەوەی هاوسەرگیری مافێکی کەسێتییە.

 

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کاروباری شارستانیی وڵاتی چین، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2021 دا نزیکەی 300 هەزارحاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە کە ئەوەش بەبەراورد بەساڵی 2019 زۆری کەمی کردووە کە زیاتر لەملیۆنێک حاڵەت بووە.