گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایی هەرێم هەنگاوەكانی ’’دوای تێپەڕاندنی بودجە’’ تاوتوێ دەکات

2021.05.18 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی هەرێم هەنگاوەكانی ’’دوای تێپەڕاندنی بودجە’’ تاوتوێ دەکات

ناس کورد-



وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمى کوردستان کۆبووە و پڕۆژەى بودجەى هەرێمى تاوتوێکرد لەگەڵ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی پڕۆژەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە  18ی ئایاری2021  بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و بە بەشداری(ڕابەر سدیق) بریكاری وەزارەت و ڕاوێژكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكان،  لە دیوانی وەزارەت، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوە چووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەكردنی  پرۆژە یاسای بودجە كراوە و سەرجەم بڕگەكانی لەلایەن وەزیر و بریكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانەوە تاوتوێكرا و خۆ ئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجە تاوتوێکرا.

 

پڕۆژەى بودجەى هەرێم رۆژى  (11ى ئایارى 2021) لەلایەن وەزیری دارایی و ئابورییەوە واژۆکراو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ پەسەندکردنى.

  

حکومەتى هەرێم لەساڵى 2013ەوە بۆ ماوەى هەشت ساڵ بودجەى نەبووە و ئەمە یەکەمین بودجە دەبیت کە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە ئامادەکراوە و ئاراستەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت بۆ پەسەندکردنى.