گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێداچوونەوە بە فیلمی 09..نهێنییەکانى چیرۆکێکى ناوازە لە مێژووى سینەماى عێراقى

2021.05.18 - 14:02

هەڵکەوت چەلەبی

وەرگێڕانى: نەهرۆ شەوقى

 

لە فیلمی 09 دیوە شاراوەکانی چیرۆکێک یەک لەدوای یەک هاوشێوەی  بوکەڵەی ماتریۆشکای روسی دەناسێنرێ، تێکەڵەیەک لە هەستی مرۆڤایەتی پاک لە ڕق و خۆشەویستی، خۆویستی و میهرەبانی لە تەکنیکێکی سینەمایی ناوازە لە شێوەی خۆی لە پیشەسازی فیلم لەسینەمای باشوری کوردستاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خولەکی یەکەمی فیلمەکە دەرهێنەر (بەختیار فەتاح) پەلکێشمان ئەکا بۆ ناو قوڵایی چیرۆکە ئەکشنە کوردیەکەی 09، لە ڕێی مەشهەدی لاشەیەک کەلە دەریایەکدا لە لایەن ماسیگرێکەوە سەرئاو ئەخرێ، شوێنەواری برینی نەشتەرگەری لای بەشی خوارەوەی  سکیەوە دیارە . ئەم لاشەیە خاڵی کۆکردنەوە و یەکتربڕینی پاڵەوانەکانی فیلمەکە یە .. ئۆفیسەری پشکنین میکائیل (ماهیر حەسەن)کە هەست بە تاوانی کەمتەرخەمی ئەکا بەرامبەر کچەکەی سارە (چریکە عەبە ڕەش )، کەباوکی جێهێشتوەو  لەگەڵ دەستە خوشکەکەیا لیزا (ژالا رسول ) پێکەوە دەژین، هەروەها دکتۆر ئالان (شوان عەتوف)مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی و تێوەگلاو لە گەڵ مافیای لۆکاڵی و نێو دەوڵەتیا، بۆ فرۆشتنی ئۆڕگانی گورچیلەی مرۆڤ.

 

سەرەتا 09 وەک زۆربەی  فیلمە کاریگەر ئامێزە تەقلیدیەکان، لە چەمکی تاوانبار و قوربانی، لە گۆشەنیگای فیلمی ئەکشنا دەردکەوێ، بەڵام دەرهێنەر (بەختیار فەتاح) مەجرای ڕوداوەکان بە شێوازێکی لێهاتوانە ئاڕاستە دەکات بە گێڕانەوەیەکی درامی زیرەکانە وەریدەگێڕێ، وەک چۆن زۆر سەرکەوتوانە لە دروستکردنی ووردەکاری دیمەنەکان و تەکوینی سوەری، دیمەنەکان جێدەستی خۆی دیاردەکات ، لەڕێگاگی کامێرای جوڵاو و درۆنەوە دەست ڕەنگینانە لە سەردەستی بەڕێوەبەری تەسویر ( زانیار فەتاح ) و کامێرا مانی بەتوانا (سامان جەلال )بەهەڵبژاردنی گۆشەنیگایەکی گونجاو بۆ بەدەستهێنانی وێنەدڵگیرەکان بە تایبەتی لە دیمەنی هەڵاتنی دکتۆر ئالان لە دەریاکەدا، دیمەنێکی پڕ هەڵچون و دڵەڕاوکێی دروست کرد کە زۆر لە خزمەتی  دۆخە درامیەکەیا بوو.

 

هەروەها لە یەکێک لە دیمەنەکانا کە توانای دەرهێنەر زۆر بە ئاشکرا تیا دەرکەوت، دروستکردنی دۆخێکی درامی دوور لە ئەکشن و قەرەباڵغی، بە کاریگەریەک لێوان لێو لە هەست و سۆز، لە کاتی کۆبونەوە و بەریەک کەوتنی باوک و کچەکەی سارا، لە ئەپارتمانی کچەکەیدا، دیدەنیەکی ڕاشکاوانە و ڕاستەو خۆ دوای دابرانێکی دوور لە نێوانیاندا ڕودەدا.

 

سەرەتا کاتێک هەڵدەستێ و دەڕوانێتە دیواری ژوری کچەکەی و وێنەی خێزانەکەی دەبینێ کە هەڵواسراوە، هەست و سۆزێکی ئەستور بۆ خێزانەکەی نیشان دەدات، لێرەدا میکائیل (ماهیر حەسەن) زۆر ماهیرانە رۆڵی پەشیمانیەکی پڕ ئازار بەرجەستە ئەکات. سەرەتای دیمەنەکە بە شێواوی و بێ متمانییەکی زۆرەوە کاتێک سارا (چریکەی عەبە ڕەش) سەرنج ڕاکێشانە نیگایەکی پڕ لە ڕق و لۆمە و تورەیی ، دواجارتێکەڵەیەک لە ڕق و خۆشەویستی نیشان دەدات.

 

هەروەها لەدیمەنێکی دیکەی زۆر بەهێزی سەرنجڕاکێشدا، بە ڕیتمێکی جوان ئەو دۆخە دەرونیەی کە ئەکتەری بە توانا د. ئالان (شوان عەتوف) لە چاوەڕێیەکی تۆقێنەری چارەنوسیا کاتێ لە ژوری نەشتەرگەریەکەدا دۆشداماو ئاسا بەرامبەر سارا و لیزادا وەستاوە و چۆن بە ئامێرەکانی نەشتەرگەریەکەی دەستیەوە بتوانێ گورچیلەکانی ئەم دوو شۆخە دەربهێنێ! کاتێک چاوترسێن دەکرێت لەڕێی زەنگێکی تەلەفۆنی مافیاکان گەر ئەم بەو کارە هەڵنەستێ، ئەوا ژنە نەخۆشەکەی و کوڕەتاقانەکەی لە بری ئەوان دەبن، واتەئەو ئێستا لە نێوا بەرداشی هەستی ویژدانو و مرۆڤدۆستی ئەوان و فشاری پیاو کوژەکاندایە ، کە ئەم چ بژاردەیەک قەبوڵ بکات.

 

ئەم گەشتە ئاڵۆزەی د. ئالان ، شوان عەتوف لە خولەکی یەکەمەوە تا دوا خولەکی فیلمەکە بە توانایەکی لێهاتوەوە بەرجەستەی ئەکات.

 

هەرچی جان یشە (سیروان جەمال) ئەو کەسایەتیە بە توانایەی کە سەرنج ڕاکێشانە سەرەتا ڕۆلێکی میهرەبانانەی نیشان داو لەگەڵ بەردەوامی کاتدا دەبێتە ئاژەڵێک وێرانکەر ، بەمە چێژێکی درامی وای ئیزافە کرد ، کە فزولی بینەری زۆر بەلای خۆیدا ڕاکێشا.

 

سەرباری هەندێ تەحەفوزکە بینەری ئێمە لەگەڵ بینینی فیلمی ئەکشنی ئەمەریکی ڕاهاتوە، فیلمی 09 وەک خاڵی وەرچەرخانی توانای پیشەسازی سینەمای باشوری کوردستان لە وێنەو ڕوناکی و بەرهەمی سینەمایی، لەسەرو ئەمانەشەوە توانایەکی بەرزی ئەدای ڕۆڵی ئەکتەرەکان  کە بەدەستخۆشی بۆ کاک بەختیار فەتاح کە وەک تیمێکی هونەری لەسەر ئاستێکی زۆر بەرزی داهێنانا پێشکەشی کردن.