گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەنابەرێک لەهەولێر لەپەخشى راستەوخۆدا خۆى سوتاند

2021.05.18 - 12:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەنابەرێک لەهەولێر لەپەخشى راستەوخۆدا خۆى سوتاند

ناس کورد-

پەنابەرێکى رۆژهەڵاتى کوردستان لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر خۆى سوتاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس کورد" بینیویەتى دەردەکەوێت پەنابەرەکە لەبەردەم کامێراى کەناڵەکانى راگەیاندن وەستاوە و چەرخێک و دەبەیەک بەنزینى بەدەستەوەیە و ئاگر لەخۆى بەردەدات.

 

پەنابەرەکە لەماوەیەکى کورتدا کەوتە سەر زەوى و کەسێک کە لەگەڵیدا بوو بەخێرایی کوژاندییەوە.

 

دواى ماوەیەک مانەوەى لەسەر زەوى، پەنابەرەکە کە بەشێکى جەستەى سوتابوو بە یارمەتى چەند کەسێکى دیکە هەستایەوە سەرپێ و بە ئۆتۆمبێلى فریاکەوتنى نەتەوەیەکگرتووەکان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

پەنابەرەکە ناوى محەمەد و خەڵکى بۆکانە و ماوەى چوار ساڵە لەهەرێمى کوردستانە.