گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پۆلیسى هەڵهاتوو’’

مەروان لەجیاتى خۆڕادەستکردن خۆکوشتنى هەڵبژارد

2021.05.18 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
مەروان لەجیاتى خۆڕادەستکردن خۆکوشتنى هەڵبژارد

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

کۆتایی ژیانى مەروان ئەحمەدى تەمەن 36 ساڵ بە خۆکوشتن کۆتایی هات، دواى ئەوەى پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەروان دانیشتووى قەزاى خانەقینە لە پارێزگاى دیالە و پێشتر کارمەندى پۆلیسى گەرمیان بووە، بەڵام چەند ساڵێکە "هەڵهاتووە" و پەیوەندى بە شوێنى کارەکەیەوە نەکردووەتەوە.

 

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ( 18ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ" ناس کورد" رایگەیاند "کارمەندێکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەناوی مەروان ئەحمەد خەلیل کە خێزاندارە و تەمەنی 36 ساڵە شەوی ڕابردوو  بەدەمانچە خۆی کوشتووە".  

 

ئەو کاتەى مەروان بەفیشەک کۆتایی بە ژیانى هێنا، هێزێکى پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە گەمارۆى ماڵەکەیاندا بوو، بەڵام لەجیاتى خۆ رادەستکردن خۆکوشتنى هەڵبژارد.

 

قەدوری  وتی "بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری خۆ کوشتنەکەی دوای ئەو بووە کە هێزێکی پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە قەزای خانەقین، بەڵام کارمەندەکە خۆی رادەست نەکردووە و بە دەمانچە خۆی کوشتووە".

 

باسى لەوەشکرد، قوربانییەکە کارمەندی پێشووی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بووە، "بەڵام ماوەیەکە هەڵهاتووە وهیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نەماوه".

 

دواى رووداوەکە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەسەرهۆکاری ڕووداوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانەوە پێکهێنراوە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە.