گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نرخى نەوت بازیدا

2021.05.18 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بازیدا

ناس کورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان 70 دۆلارى تێپەڕاند، کە بەرزترین نرخە لەماوەى زیاتر لە دوو مانگدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى "بلومبێرگ"، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە گەیشتووەتە 70.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کە بەزترین نرخە لە پێنجى ئازارەوە؟

 

هەروەها نرخى نەوتى خۆرئاواى تەکساس گەیشتووەتە 66.87 دۆلار.

 

چیوکى چان شیکەرەوەى بازاڕى نەوت دەڵێت، هۆکارى پشت بەرزبوونەوەى نەوت هیواکانە بۆ زیادبوونى خواست لەسەر بەنزین و پێکهاتەکانى دیکەى سوتەمەنى لە ئەمریکا و ئەوروپا بەهۆى سوککردنى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.  

  

وتیشى ترس و نیگەرانى هەیە لەبارەى زیادبوونى پەتاى کۆرۆنا لە ئاسیا، بەڵام ئەوە چارەسەر دەبێت لەدواى کوتانى خەڵک بە ڤاکسین.  

  

ئەو شیکەرەوەیە پێشبینیکرد تا کۆتایی ئەم مانگە نرخى هەر بەرمیلێک نەوت بۆ $75 بەرزبێتەوە.