گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ 

راستى پشت گواستنەوەى ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانى رۆناڵدۆ لەدرەنگانى شەودا ئاشکراکرا

2021.05.18 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
راستى پشت گواستنەوەى ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانى رۆناڵدۆ لەدرەنگانى شەودا ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان راستى پشت گواستنەوەى ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانى کریستیانۆ رۆناڵدۆیان لە شارى تورینۆى ئیتاڵیا ئاشکراکرد، کە مشتومڕێکى زۆرى لێکەوتووەتەوە و پرسی جێهێشتنى یۆڤانتۆسى لەلایەن ئەو ئەستێرەیەوە هێناوەتە ئارا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبیلەکانى رۆناڵدۆ لەدرەنگانى شەودا بەئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە شارى تورینووە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنى دیکە.

بەپێی سەرچاوە ئیسپانیی و ئیتاڵییەکان، ئەو کارە پەیوەندى نییە بە رۆیشتنى رۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس، یان پرسی مانەوەى لەو یانەیە.

Cristiano Ronaldo cars move

کەناڵى  "Sky Sport Italia" بڵاویکردەوە، هێشتا رۆناڵدۆ لەبارەى داهاتووى لەگەڵ ئەو یانەیە بڕیارى نەداوە، گواستنەوەى ئۆتۆمبێلەکانیشى کارێکى ئاساییە و رۆناڵدۆ هەمیشە پێش پشووەکان ئەو کارە دەکات.

Ronaldo poses outside his former Madrid home on his £1.7m Bugatti Veyron

هاوکات پێگەى «كورييري تورينو» بڵاویکردەوە، رۆناڵدۆ ساڵێک لەمەوبەر بۆ مەبەستى پەیوەست بە پشکنین ئۆتۆمبیلەکانى گواستووەتەوە ئەڵمانیا.

Ronaldo has a matte-black Lamborghini Aventador worth over £200k