گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێک لە پەرلەمانتارانى کورد: پێویستە نەوتى هەرێم بخرێتە چوارچێوەى نەوتى عێراقەوە

2019.06.13 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە پەرلەمانتارانى کورد: پێویستە نەوتى هەرێم بخرێتە چوارچێوەى نەوتى عێراقەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- گروپێک لە پەرلەمانتارانى کورد لە پەرلەمانى عێراق، داوا دەکەن یاساى نەوت و گازى سروشتى پەرلەمانى عێراق دەربچێت، بۆ ڕێکسختنى پەیوەندییە نەوتییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد. . پەرلەمانتارانى کورد، هۆشیار عەبدوڵا، ئەحمەدى حاجى ڕەشید و سەرکەوتن شەمسەدین، گروپێکى هاوبەشیان پێکهێناوە بۆ کارکردن لەسەر کەیسى نەوتى عێراق و هەرێمى کوردستان کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیان گرێدا. . هوشیار عەبدوڵا، بەناوى گروپەکەوە ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ سەردانى دادگاى فیدراڵیمان کرد سەبارەت بەو سکاڵایەى دژى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان بەزرکراوەتەوە و تا ئێستا یەکلایى نەکراوەتەوە، بەڵام بە سوپاسەوە زانیاریمان وەرگرتووە لەبارەى تێکڕاى ڕەهەندەکانى ئەو کەیسەوە". . ئەو پەرلەمانتارە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، وەک گروپەکەیان کار لەسەر مەلەفى نەوت و مووچەى فەرمانبەران دەکەن و بەدواداچونى بەردەوام دەکەن، وتیشى: "داوامان لەعێراق و هەرێمى کوردستان ئەوەیە لەسەر ئەو پرسە ڕێکبکەون، چونکە لەئێستاو ئایندەشدا کێشەى گەورە دروستدەکات بۆ هاوڵاتیانى عێراق و هەرێم". . گروپەکەى پەرلەمانتارە کوردەکان، پێیانوایە پێویستە نەوتى هەرێم لەچوارچێوەى نەوتى عێراق بەشێوەیەکى یاسایى مامەڵەى پێوەبکرێت و بخرێتە بەرژوەندى هاوڵاتیانى کوردستان، داواشدەکەن: "یاساى نەوت و غاز لەعێراق دەربکرێت، چونکە هەموو کێشە سیاسى و یاساییەکان پەیوەستن بە مەلەفى نەوتەوە". . .