ناس کورد
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، بەتۆمەتى ئەوەى چەک و كامێرای نهێنی "ناسایی" بردووەتە شارەکەوە و بەنیازبووە ساغی بكاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەسەر تۆمەتبارێك كە چەكی نایاساییو بێ مۆڵەتو كامێرایی چاودێریی نایاسایی هێناوەتە سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەند چەكێكی بێ مۆڵەتی نایاساییو كامێرای چاودێری نهێنیدا، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، ح، لەدایكبووی 1977) دانیشتوی قەزای ڕانیە بەبڕیاری دادوەر ڕأگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.