گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زیاتر بەرزدەبێتەوە’’

نەوت نرخێکى بەرزى تۆمارکرد

2021.05.18 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت نرخێکى بەرزى تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخى نەوت رووى لەبەرزبوونەوە کرد بەهۆى هیواکان لەبارەى زیادبوونى خواست لەسەر ئەو وزەیە دواى دوبارە چالاکبوونەوەى ئابورى لە ئەمریکا و ئەوروپا کە ترسەکانى لەبارەى زیادبوونى تەشەنەسەندنى کۆرۆنا لە ئاسیا کەمکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 0.3% بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە  $69.65 بۆ هەر بەرمیلێک، نەوتى خاوى تەکساسیش بە  $66.45 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

هەردوو جۆرى نەوتەکە رۆژى دووشەممە زیاتر لە 1% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینى.

 

چیوکى چان شیکەرەوەى بازاڕى نەوت دەڵێت، هۆکارى پشت بەرزبوونەوەى نەوت هیواکانە بۆ زیادبوونى خواست لەسەر بەنزین و پێکهاتەکانى دیکەى سوتەمەنى لە ئەمریکا و ئەوروپا بەهۆى سوککردنى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.

 

وتیشى ترس و نیگەرانى هەیە لەبارەى زیادبوونى پەتاى کۆرۆنا لە ئاسیا، بەڵام ئەوە چارەسەر دەبێت لەدواى کوتانى خەڵک بە ڤاکسین.

 

ئەو شیکەرەوەیە پێشبینیکرد تا کۆتایی ئەم مانگە نرخى هەر بەرمیلێک نەوت بۆ $75 بەرزبێتەوە.