گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شەپۆلێکى ’’گەرماى توند’’ روو لەهەرێم دەکات

2021.05.18 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکى ’’گەرماى توند’’ روو لەهەرێم دەکات

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات کۆتای ئەم ھەفتەیە شەپۆلێکی گەرمای توند ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سێ رۆژ بخایەنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا لەبارەى دۆخى کەشوهەواوە ئاماژەى بەوەکردووە، رۆژی پێنجشەمە ٢٠-٥-٢٠٢١ کوتلە ھەوایەکی زۆر گەرم لە ناوچەکانی باکوری ئەفریقاوە کاردەکاتە سەرناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە.

 

دەشڵێت، لەرۆژانی ھەینی و شەممە کاریگەری شەپۆلەکە قوڵ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکە و پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٠ تا ٤٣ پلەی سیلیزی لەناوچەکانی گەرمیان و ناوچە نزمەکان بۆ نێوان ٤٣ تا ٤٦ پلەی سلیزی بەرادەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

 

بەوتەى ئەو شارەزایەى کەشناسی،  بەرزبوونەوەى پلەى گەرما بۆ ئەم کاتەی ساڵ تێکرایەکی زۆر بەرزەو لەسەروو تێکرای ئاسایەوە دەبێت بەڕاورد بە ساڵانی رابردوو لەکاتێکدا ھێشتا لەکۆتایی مانگی دووھەمی وەرزی بەھاردان.

 

دەشڵێت کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە لە رۆژی یەکشەممە ٢٣-٥ بەکاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک کۆتای پێدێت و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرادەیەکی بەرچاو روو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە.