گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش ماددە

دڵنیاییەک لە بەغداوە لەبارەى زیادکردنى ماددەکانى بەشە خۆراک

2021.05.17 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە بەغداوە لەبارەى زیادکردنى ماددەکانى بەشە خۆراک

ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ لەمەودوا فۆرمی بەشە خۆراک پارێزراو دەبێت لە گۆڕانکارییەکانی پێشوو، هەروەها دەکرێتە سەبەتەیەکى تەواو و چەند ماددەیەکی بۆ زیاد دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە (17ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوای بڕیارەکەی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی فۆرمی بەشە خۆراک و کردنی بە سەبەتەیەکی تەواو، ژمارەیەک بابەتی تری بۆ زیاد دەکرێت وەک بابەتی پاقلەمەنییەکان و دۆشاوی تەماتە، فۆرمەکە چووەتە قۆناغێکی ترەوە".


وتیشی، "وەزارەت لەڕێگەی کۆمپانیای گشتی بەشەخۆراکەوە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی پسپۆر و تایبەت بەو پرسە واژوودەکات، بۆ لەمەودوا فۆرمی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان توشی گرفتی نەبوونی تەمویل نابێتەوە وەکو ساڵانی پێشوو".


حەنون ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی بابەتی نوێ بۆفۆرمی بەشە خۆراک، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی نەوتی ڕاسپاردووە کەدەبێت بەشێک لەداهاتی نەوت بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو فۆرمە تەرخان بکات.


وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانیی ڕوونیشکردەوە، بەشە خۆراکی مانگی شەش دەکرێت بەشەش بابەت، پاقلەمەنییەکان و دۆشاوی تەماتەی بۆ زیاد دەکرێت.


لێدوانەکەی حەنون لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەی یەک سەبەتەی پەسەند کرد کە تێیدا هاوشان لەگەڵ چوار بابەتە سەرەکییەکانی دیکەی ناو فۆرمەکە کە پێکهاتووە لە شەکر و زەیتی خواردن و ئارد و برنج، بڕیاریدا پاقلەمەنییەکان و دۆشاوی تەماتەش بۆ فۆرمی بەشە خۆراکەکە زیاد بکات.