گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هۆشدارییەک لە هەرێمەوە بۆ بەغدا: هەنگاوى کرداریی یان بژاردەى ناچاریی

2021.05.17 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە هەرێمەوە بۆ بەغدا: هەنگاوى کرداریی یان بژاردەى ناچاریی

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم "چاوەڕوانى هەنگاوى کردارییە" لە بەغدا بۆ کردنەوەى بازاڕەکانى بەڕووى بەرهەمى ناوخۆیی هەرێم، پێش ئەوەى "بژاردەى ناچارى" لەو بارەیەوە بگرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە (17ی ئایاری 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، وەزیری کشتوکاڵ کێشە و نارەزاییەکانی جوتیارانی هەرێمی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی هەرێم و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانى عێراق و وەزارەتى كشتوكاڵ، دەربارەی ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

 

جەختیشی کردووەتەوە "بۆ ئەم مەبەستە چاوەرێی هەنگاوی کردارین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و کردنەوەی بازارەکانی عێراق بە ڕووی جوتياران و بەرهەمە ناوخۆیەکان و هەماهەنگی هەردوولا".



وەزارەتى کشتوکاڵ ئاماژەى بەوەشکردووە، بە پێچەوانەوە نایانەوێت ناچاری بژاردەی تربین، بەبێ ئەوەى ڕوونکردنەوەى زیاتر بدات لەو بارەیەوە.

 

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق پێشتر هاوردەکردنى بەروبوومى لە پارێزگاکانى هەرێمەوە بۆ کاتێکى نادیار قەدەغەکرد، بەپاساوى بەقاچاخ هاوردەکردنى بەروبوم لە دەروازەکانى هەرێمەوە کە "زیانى زۆرى" لە جوتیارانى عێراق داوە.