گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’یارى پارتى و حەلبوسى’’

یەکێتى کێبڕکێی پێشوەختە لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات

2021.05.17 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى کێبڕکێی پێشوەختە لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، سوننەکان داواى پۆستى سەرۆک کۆمار دەکەن و پێویستە کورد بەرانبەر ئەو پێشهاتە یەکگرتوو بێت، ئەگەرنا پۆستەکە لەدەست دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار شاوەیس ئەمڕۆ دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى وتى، "شتێکى تازە ڕوویداوە و محەمەد حەلبوسى لەم ڕۆژانەدا باسى ئەوەیکردووە کە داواى سەرۆک کۆمار دەکەن بۆ پێکهاتەى سوننە، بەڵام ئێمە هیچ بەهایەک بۆ ئەو قسانە دانانێین و کورد بەوە رازى نابێت".

 

وتیشى، "کورد دەبێت ناوماڵى خۆى ڕێک بخاتەوە، حەلبوسى ئەو یارییەى دەستیپێکردووە و دەیەوێت خۆى ببێتە سەرۆک کۆمار".

 

"ئەوە دەکەوێتە سەر کورد کە ئایا بەرانبەر ئەو پێشهاتە یەکگرتوو دەبێت یاخود ئەمجارەش بەدوو کاندیدەوە دەچێتە کێبڕکێ سەرۆک کۆمارەوە، کە ئەگەر وابێت و سوننەکانیش داواى بکەن ڕەنگە لەدەستى بدەین"، بەختیار شاوەیس وایوت.

 

لەبارەى ئەگەرى کێبڕکێ پارتى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار، وتەبێژى فراکسیۆنى یەکێتى باسى لەوەکرد، ناکرێت پارتى کە بەشى زۆرى پۆستە سیادییەکانى هەرێمى بەدەستەوەیە شەڕى پۆستى سەرۆک کۆماریش بکات.

 

هەروەها لەبارەى پۆستى سەرۆک وەزیرانى داهاتووەوە، بەختیار شاوەیس وتى، "سەدرییەکان دەڵێن پێتان خۆش بێت یان نا سەرۆک وەزیرانى داهاتوو لە ئێمەیە، ئەوەش جۆرێکە لە هەڕەشە و پاکى هەڵبژاردنەکەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە".