گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کۆمسیۆن ’’دیارنەمانى پێنج ملیۆن کارتى دەنگدانى’’ یەکلا کردەوە

2021.05.17 - 21:30
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن ’’دیارنەمانى پێنج ملیۆن کارتى دەنگدانى’’ یەکلا کردەوە

ناس كورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیارنەمانی پێنج ملیۆن کارتی دەنگدانی ئەلکترۆنی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، کارتەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە کێشراونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنەکە (17ئایاری2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، "سەبارەت بە دیارنەمانی ئەو کارتانەی کە هەندێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیی هەڵبژاردن باسی لێوە دەکەن، کۆمسیۆن لە ساڵی 2014 و 2018 نزیکەی پێنج ملیۆن کارتی کورتخایەنى هەڵگرتووە".

 

وتیشی، "لە بەدواداچوونێکی ئەنجومەنی نوێ و کۆمسیۆنی دەرکەوتووە کە ئەو کارتانە لەساڵی 2014 و 2018 وە لەناو ناوەندەکانی تۆمارکردندان و لەلایەن خاوەنەکانیان سۆراغیان بۆ نەکراوە، کە پێدەچێت بەهۆی مردنەوە یان کۆچکردنەوە بێت بۆ دەرەوەی وڵات."

 

غەلای ئەوەشی وت، "ئەو کارتانە لەلایەن دەزگای نیشتیمانی کۆمیسیۆنەوە کێشراونەتەوە و تۆماری دەنگدەران دوبارە نوێکراوەتەوە چاوەڕوانی پێداچوونەوە ئەو کەسانەین بۆئەوەی لەنزیکترین بنکەی تۆمارکردن جارێکی دیکە داتاکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی کارتی درێژ خایەنیان بۆ چاپ بکرێت".

 

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، "بابەتەکە بۆ هەندێ مەرام وچەواشەکاریی قۆستراوەتەوە".