ناس کورد-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کوژرانی سۆفی نورەدین، بەرپرسی گشتیی پەکەکەى لە سوریا ڕاگەیاند بەڵام تائێستا پەکەکەى هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەى کابینەی سەرۆکایەتی کۆمار (17ی ئایاری 2021) وتی، نورەدین لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی (میت) و سوپای تورکیادا کوژراوە و جەختی کردەوە کە "میت ماوەیەکی درێژە بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن."
وتیشی، سۆفی نورەدین "لە باکوری کوردستان لەلایەن هێزەکانمان کوژراوە."
ئەردۆغان ئەوەی خستەڕوو کە ئەو بەرپرسەی پەکەکە دەستی لە چەندین چالاکیدا هەبووە و وتی، "سۆفی نورەدین یەکێک بووە لەو کەسانەی فەرمانی شەهیدکردنی 13 مرۆڤە بێتاوانەکەی ئێمەی لە ئۆپەراسیۆنی گارە دابوو. هەروەها بەرپرسیار بووە لە هێرشکردنە سەر سەربازانمان لە ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵخانی فورات و چڵە زەیتووندا".
تائێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی لەبارەى کوژرانی ئەو سەرکردەیە نەداوە.