گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چ ڕۆژێکە

وادەیەک بۆ جەژنی قوربان دیاری کرا

2021.05.17 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەک بۆ جەژنی قوربان دیاری کرا

ناس كورد-
ماڵپەڕێکی میسری پاڵپشت بە لێکدانەوە فەلەکییەکان بڵاویکردەوە، هیلالی مانگی (ذو الحجة)ی ساڵی کۆچی 1442 لەڕۆژی 10ی تەموزی داهاتوو لەدایک دەبێت و ڕۆژی وەستان لەسەر کێوی عەرەفە دەکەوێتە 19ی تەموز، جەژنی قوربانیش دەکەوێتە 20ی تەموزی داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "الیوم السابع"ی میسری (17ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە، لێکدانەوە فەلەکییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە هیلالی مانگی ( ذو الحجة)ی ساڵی 1442 کۆچی لە ڕۆژی شەممە 10ی تەموزی 2021 لە دایک دەبێت.


ئاماژە بەوەشکراوە، هیلالی مانگی (ذو الحجة) لەکاتی لە دایکبوونی بەئاسانی ناتوانرێت لە وڵاتە عەرەبییەکان ببینرێت، بۆیە ڕۆژی 10ی تەموز دەبێت تەواوکەری مانگی ( ذو القعدة) و 11 تەموزیش دەبێت یەکەم ڕۆژی مانگی ( ذو الحجة)ساڵی 1442 کۆچی.


بەپێی ماڵپەڕەکە، بەگوێرەی لێکدانەوە فەلەکییەکان، ڕۆژی وەستان لەسەر کێوی عەرەفە دەکەوێتە 19ی تەموزەوە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانیش دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە 20ی تموزی داهاتوو.