گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزیرى ناوخۆ هۆشداری دەدات: هەموو شتێک ئاشکرادەکەین

2021.05.17 - 18:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى ناوخۆ هۆشداری دەدات: هەموو شتێک ئاشکرادەکەین

ناس کورد-

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان هۆشداریدەدات لە ئاشکراکردنى راستییەکانى پشت دروستنەکردنى هێزى هاوبەش بۆ ڕێگرى لە قاچاخچێتى لە خاڵە سنورییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەى هۆکارى پێکنەهێنانى ئەو هێزە هاوبەشە بە تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى راگەیاند "لەکاتى خۆیدا هەموو راستییەکان ئاشکرادەکەین، ئێستا دەرفەتمان داوە کێشەکە بەشێوەیەکى تر چارەسەر بکرێت".

 

وتیشى "ئەو بابەتەم لە لیژنەى دارایی باسکردووە هەرکاتێک گونجاو بوو وردەکاریی ئەو پرسە دەخەینە بەردەم خەڵک".

 

لەچەند مانگى رابردوودا حکومەتى هەرێم بڕیاریدا هێزێکى هاوبەش لە پێشمەرگە و ناوخۆ پێکبهێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتى لە دەروازە سنورییەکان بەڵام هێشتا ئەو هێزە پێکنەهێنراوە.

 

تا ئێستا بەرپرسانى هەرێم بەفەرمى هۆکارى پێکنەهێنانى ئەو هێزە هاوبەشەیان رانەگەیاندووە، لەکاتێکدا بەوتەى ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران کارى قاچاخچێتى لەدەروازەکان بەردەوامە.