گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ 85 دادوەر نەخشەڕێگەی چاکسازییان لە سیستمى دادوەرى ڕاگەیاند

2021.05.17 - 17:43
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ 85 دادوەر نەخشەڕێگەی چاکسازییان لە سیستمى دادوەرى ڕاگەیاند

ناس کورد-

85 دادوەر و داواکارى گشتیی هەرێم نەخشەڕێگەى چاکسازییان لە سیستمى دادوەرى ڕاگەیاند، دواى ئەو ڕەخنانەى لەم ماوەیەدا روبەڕووى ئەو سیستمە بووەوە بەهۆى چەند دۆسیەیەکەوە کە دیاترینیان دۆسیەى سازادراوانى بادینانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو دادوەرانە 14 خاڵیان وەک ڕێگەچارەى چاکسازی لە سیستمى دادوەرى خستووەتەڕوو کە بەشێکیان پەیوەندیان بە رێوشوێنەکانى لێکۆڵینەوە و دەسەڵاتەکانى دادوەرانەوە هەیە.

 

یەکێک لە ڕێگەچارە پێشنیازکراوەکان، بەرزکردنەوەى دەسەڵاتەکانى سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرییە بەجۆرێک هاوشێوەى دەسەڵاتەکانى سەرۆکەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن بێت.

 

هەروەها یەکێکى تر لە رێگاچارەکان گۆڕانکارییە لە سیستمى لێکۆڵینەوە و وەرنەگرتنى ئیفادات لە پۆلیس و ئاسایش.

 

me_ga.php?id=3797me_ga.php?id=3799me_ga.php?id=3800me_ga.php?id=3798