گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کەتیبەکانى قەسام بەئامانج گرتنى بورجێکى سەربازى ئیسرائیلى لەنزیک غەزە ڕاگەیاند

2021.05.17 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
کەتیبەکانى قەسام بەئامانج گرتنى بورجێکى سەربازى ئیسرائیلى لەنزیک غەزە ڕاگەیاند

ناس کورد- 

کەتیبەکانى عەزەدین قەسامى باڵى سەربازى بزوتنەوەى حەماسى فەڵەستینى ڕایگەیاند، بورجێکى سەربازى ئیسرائیلیان لەنزیک کەناراوەکانى غەزە کردووەتە ئامانج.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دوو شەممە (17ى ئایارى 2021) کەناڵى ڕووسیا تودەى بڵاوى کردەوە، کەتیبەکانى عەزەدین قەسامى فەڵەستینى ڕایگەیاندووە، بورجێکى ئسرائیلیان لە نزیک کەناراوەکانى کەرتى غەزە بەموشەک کردووەتە ئامانج.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەدواى چەند خولەکێک لە ڕاگەیەنراوەکەى کەتیبەکانى قەسام سوپاى ئیسرائیلیش پێکانى بورجێکیانى ڕاگەیاندووە.

 

پێشتریش کەتیبەکانى قەسام ئەوەیان ڕاگەیاند، شەوى ڕابردوو وەڵامى هێرشێکى ئیسرائیلیان داوەتەوە بۆ سەر کەرتى غەزە و پەلامارەکانى ئەو وڵاتەش بۆ سەر فەڵەستین بەردەوامە.

 

هەر لەسەر بەرپەرچدانەوەکان، کەتیبەکانى قاسم باسى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەموشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکەى حەتسریمى ئاسمانى و زیانیان پێگەیاندووە.