گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی نوێى بڵاوکردەوە

2021.05.17 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی نوێى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

قائیمقامیەتی سلێمانی رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی چیای ئەزمەڕ و گۆیژە لە ئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە دەگرێتە بەر و ژمارەیەک بڕیار دەدرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقامیەتی سلێمانی (17ی ئایاری 2021) لەراگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی پاراستنی  چیای ئەزمڕ و گۆیژە لەئەگەری سوتان و زیان گەیاندن بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کۆبوەوە و ڕایگەیاند،  بەھەوڵی دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و رێکخراوەکان لە سلێمانی لەماوەی چەند مانگی رابروودا، رووبەرووی 800 دۆنم زەوی سەوز کراوە و نزیکەی 100 ھەزار نەمام لە چیاکە ڕوێنراوە ئەمە جگە لەو ھەزاران دارەی کە خۆی لە چیاکەدا ھەیە.

 

باس لەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندن و تاوتوێکرنی بژاردەکان بۆ پاراستنی چیاکە بڕیاردرا کە لەزوترین کاتدا دەست دەکرێت بە ئاگر بڕ  بۆ پاراستنی ئەزمڕ و گۆیژە بە ئامانجی رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە و زیان گەیاندن بە دارو ژینگەی چیاکە، هەروەها کۆشک و خواردنگەکانی سەر چیاکە پێویستە مۆڵەتی رێگەپێدانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیان ھەبێت و پابەند دەکرێن بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مانەوەی گەشتیار و ھاوڵاتی لە شەواندا تاکو بەیانی و خەوتن لە چیاکە قەدەغەیە و ئاگرکردنەوە لەسەر چیاکە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیەو تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەیی تەواودا دەبن بۆ رێگری لە سوتانی چیاکەو ئەگەری ئاگر کەوتنەوە، جگە لەوەش تیمی ھێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و ھاتووچۆ بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن.

 

قائمقامیەتی سلێمانی داواشی لە دەزگاکانی راگەیاندن کردووە لە بڵاوکردنەوەی ھەڵمەتێکی فراوانی ھۆشیارکردنەوە بۆ پاراستنی ژینگەو سروشتی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی ھاوکاریان بن.

 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەو بڕیارانەی دراوە پێویستە هەمووان پابەندی بن و ھەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕوبەڕووی رێکارو سزای یاسایی دەکرێتەوە.