گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەرنامەى کارى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان دیاى کرا  ’باس کردن لە پولى عێراقى و دۆزینەوەى هەلى کار’

2021.05.17 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەرنامەى کارى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان دیاى کرا  ’باس کردن لە پولى عێراقى و دۆزینەوەى هەلى کار’

ناس کورد-

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بەرنامەى کارى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستانى دیارى کرد و تیایدا چەند خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان (17ى ئایارى 2021) راگەیەندراوێکى لەبارەى کارنامەى دانیشتنى ڕۆژى سێشەممەى پەرلەمان بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد، لەبڕگەى یەکەمى دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر پاڵاوتنى مونا یوخنا یاقو بۆ پۆستى سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ دەدرێت و خوێندنەوەى یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت.

 

دەقى راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان:  

 

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/5/18

 

به‌رنامه‌ی كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان -عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 18/5/2021، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

 

یەكەم: دەنگدان لەسەر پاڵاوتنی بەڕیز (منی یوخنا یاقو) بۆ پۆستی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

 

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بەحوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

 

1- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراقی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

 

2- پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (22)ی سالى 2011 لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

 

3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردووكەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

 

4- پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ى ساڵی 1993).

 

5- پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان -عێراق ژمارە (10)ی ساڵی 2010).

 

6- پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژمارە (30)ى ساڵی 1984 لەهەرێمی كوردستان -عێراق).

 

سێیەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕِۆژەیاسای یاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

چوارەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) پەیوەست بە دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەرخستنەوەی كارگەكان) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.