گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی فەرمانى دەستگیرکردنى و بەردەوامی لێبڕینی موچە پەیامێکی بڵاوکردەوە

2021.05.17 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید لەبارەی فەرمانى دەستگیرکردنى و بەردەوامی لێبڕینی موچە پەیامێکی بڵاوکردەوە

 ناس کورد-

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر لە 25ی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە موچە دابەش بکرێت، ئەوا خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " ئەوانەی پۆلیس دەنێرنە سەرمان، ئەگەر مەردن ئەوا چیتان لە دەست دێت بیکەن."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر ئەم مانگەش بە لێبڕینەوە موچە بدەن ئەوا 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە لەسەر زیندانییانی سیاسی بادینان و هەروەها لێبڕیبی موچەی خەڵک."

 

هاوکات پاش ئەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە پۆلیسی سلێمانی نوسراوێکی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی تا شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت و ڕادەستی هەولێر بکرێتەوە، میدیای یەکێتی وەڵامی جوڵانەوەکەی دایەوە و دەڵێت، "جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بۆ ئەوەیە كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پڕۆژەكانی شاسوار بدەن." 

 

ماڵپەڕی PUKMedia کە زمانحاڵی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە نوسینێکدا (16ی ئایاری 2021) دەڵێت، "بەڵگەنامەیەكی دادگا كە مێژوەكەی ساڵ زیاتری بەسەردا رۆشتوە لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاكراوەتەوە و داوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات و رادەستكردنی بە دادگای هەولێر كە رەنگە بۆ رۆژی خۆی تا ئاستێك گرنگی هەبووبێت، بەڵام لە ئیمڕۆی پڕ كێشەدا كە دادگاكانی هەولێر بە سزادانی چالاكەوانانی بادینان مێژوی هەموو دادگای كوردستان و هەولێریان لەكەدار كردو هەرچی نێردەی دبلۆماسی و هەندێ لە دەوڵەتانی دنیاو نەتەوەیەكگرتوەكانی نیگەران كردو حكومرانی لە كوردستان و حكومەتەكەی پارتی سەرۆكایەتی ئەكات خستە ژێر پرسیارو تەنانەت هەڕەشەشەوە." 

 

زیاتر بخوێنەوە: میدیای نەوەی نوێ: یەکێتی بەنیازە شاسوار عەبدولواحید ڕادەستی پارتی بکات 

 

دەشڵێت، "خێرە ئێستا دەیانەوێت بەم بەڵگەیە بیانەوێت دادگاكانی سلێمانی و دەزگا یاسایی و حكومیەكانی بخەنە ژێر پرسیار كە لای هەموان روونە پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەر ئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت، بۆیە ئاسایە جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بكات تا كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پرۆژەكانی شاسوار بدەن." 

 

میدیای فەرمیی یەکێتی باسی لەوەشکردووە کە "گەر پارتی پەرۆشی ناوبانگی حوكمڕانیەتی لە كوردستان كە بەهۆی دەست وەردانەكانی لەدادگا چۆتە ژێر پرسیار. دەبوو ئەم بابەتانە بخاتە دوای هەڵبژاردن و هەوڵی پینەكردنی دۆسییەی چالاكەوانەكانی بادینانی بدایە نەك بەم مەلەفەی شاسوار بیەوێت ئەو زوڵمە داپۆشێت كە تازە لەدەست دەرچوە."