ناس کورد-
ژووری ئۆپهراسیۆنەکانی پارێزگای ههولێر بڕیارێکی نوێی لەبارەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد و ڕاشیگەیاند، لە دۆخی ئێستادا بەرپرسیارێتی گەورە لەسەر شانی خودی هاووڵاتیان خۆیانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، " لە ئەمڕۆ دووشەمە 17ی ئایاری 2021، سەرجەم هۆڵەکانى بۆنە و ئاهەنگێڕان، بە ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە، بۆیە داوا لە خاوەن هۆڵ و هاووڵاتییان دەکەین، لە کاتی بۆنە و ئاهەنگە خێزانیەکان ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن، بەتایبەتی بەستنی(دەمامک)."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا هەر بڕیارێک و ڕێکارێک گیرابێتەبەر، لەپێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاووڵاتییان خۆیانە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی لەو بارودۆخەدا هۆکاری سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان."