کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
کەمێک پێش ئێستا، پەرلەمانی عێراق 13ی حوزەیران کە ڕۆژی دامەزراندنی حەشدی شەعبییە کردە ڕۆژی نیشتمانی لە عێراق و ساڵانە یاد دەکرێتەوە.
بڕیارەکەى پەرلەمانی عێراق لە ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبیدا درا، ڕۆژی 13ی حوزەیرانی 2014 و بە فتوای عەلی سیستانی، هێزە چەکدارە شیعەکان لە یەک بەرەدا کۆبوونەوەى و حەشدی شەعبییان دامەزراند بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى هێرشی داعش.
.
لە دەقی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، پێشنیاز دەکرێت بۆ ئەنجومەنى وەزیران تاوەکو ڕۆژی 13ی حوزەیرانى هەموو ساڵێک بکاتە ڕۆژی نیشتمانی و پشوو ڕابگەیەنێت.