گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

هەولێر؛ مێرمنداڵێک بە تەنکەرێکی ئاوەوە ژینگەپارێزێکی کوشت

2021.05.16 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ مێرمنداڵێک بە تەنکەرێکی ئاوەوە ژینگەپارێزێکی کوشت

ناس کورد-

ئێوارەى ئەمڕۆ لە هەولێر، تانکەرێکی ئاوی قورس کە مێرمنداڵێک لێی خوڕیوە بەهۆی تیژڕەویی کۆنتڕۆلی لەدەستدا و بەهۆیەوە کرێکارێکی ژینگەپارێزی بە ڕەگەز بەنگلادیشی گیانی لەدەستدا.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازیل حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر (16ی ئایاری 2021) ئاشکرای کرد، کاتژمێر6ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری لە نزیک دەروازەی فڕۆکەخانە، تانکەرێکی ئاوی قورس کە مناڵێک لێیدەخوڕی بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە سیستەمی بەرپەرچدانەوەی خێرا کەلەسەری دەروازەکانی 120مەتری دانراوە."

 

دەشڵێت، "لەو کاتەش کرێکارێکی ژینگەپارێزی بە ڕەگەز بەنگلادیشی خەریکی کاری پاککردنەوە بووە لە دەروازەکە، تانکەرەکە بەرەو ئاڕاستەی ئەو ڕۆیشتووە و شێلاویەتی، لە ئەنجامی ڕوداوەکەش کرێکارەکە هەر لەشوێنی ڕوداوەکە گیانی لەدەستدا."

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەشکردووە کە ڕووداوەکە "زیانێکی زۆری مادیشی هەبووە، لەکاتی لێکۆلینەوە لەگەڵ ئەو کەسەی تانکەرەکەی لێدەخوڕی دەرکەوت کە هەرزەکارێکە و 18ساڵی تەواو نەکردوە بۆئەوەی شیاو بێت بۆدەرهێنانی مۆڵەتی تایبەت، کەچی تانکەرێکی لێخوڕیوە کەپێویستە بۆلێخوڕینی مۆلەتی گشتی هەبێت."

 

بۆیە "ئێمە داوا لەدادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کەو سزای توند بەسەر بەخێوکەری شوفێرەکە بسەپێنن بۆئەوەی ببێت بە پەند بۆ کەسانی تریش، چونکە لەو ماوەی ڕابردوو چەندین ڕوداوی هاتووچۆ کەوتنەوە کە هۆکارەکەیان مناڵانی بێ مۆڵەت بوون."

 

me_ga.php?id=3782me_ga.php?id=3778me_ga.php?id=3780me_ga.php?id=3777me_ga.php?id=3779me_ga.php?id=3783me_ga.php?id=3781me_ga.php?id=3782