گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

میدیای یەکێتی: ’’هەماهەنگی ورد’’ لەنێوان پارتی و نەوەى نوێ هەیە

2021.05.16 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای یەکێتی: ’’هەماهەنگی ورد’’ لەنێوان پارتی و نەوەى نوێ هەیە

ناس کورد-

پاش ئەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە پۆلیسی سلێمانی نوسراوێکی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی تا شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت و ڕادەستی هەولێر بکرێتەوە، میدیای یەکێتی وەڵامی جوڵانەوەکە دەدات و دەڵێت، "جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بۆ ئەوەیە كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پڕۆژەكانی شاسوار بدەن."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی PUKMedia کە زمانحاڵی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە نوسینێکدا (16ی ئایاری 2021) دەڵێت، بەڵگەنامەیەكی دادگا كە مێژوەكەی ساڵ زیاتری بەسەردا رۆشتوە لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاكراوەتەوە و داوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات و رادەستكردنی بە دادگای هەولێر كە رەنگە بۆ رۆژی خۆی تا ئاستێك گرنگی هەبووبێت، بەڵام لە ئیمڕۆی پڕ كێشەدا كە دادگاكانی هەولێر بە سزادانی چالاكەوانانی بادینان مێژوی هەموو دادگای كوردستان و هەولێریان لەكەدار كردو هەرچی نێردەی دبلۆماسی و هەندێ لە دەوڵەتانی دنیاو نەتەوەیەكگرتوەكانی نیگەران كردو حكومرانی لە كوردستان و حكومەتەكەی پارتی سەرۆكایەتی ئەكات خستە ژێر پرسیارو تەنانەت هەڕەشەشەوە."

 

زیاتر بخوێنەوە: میدیای نەوەی نوێ: یەکێتی بەنیازە شاسوار عەبدولواحید ڕادەستی پارتی بکات

 

دەشڵێت، "خێرە ئێستا دەیانەوێت بەم بەڵگەیە بیانەوێت دادگاكانی سلێمانی و دەزگا یاسایی و حكومیەكانی بخەنە ژێر پرسیار كە لای هەموان روونە پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەر ئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت، بۆیە ئاسایە جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بكات تا كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پرۆژەكانی شاسوار بدەن."

 

میدیای فەرمیی یەکێتی باسی لەوەشکردووە کە "گەر پارتی پەرۆشی ناوبانگی حوكمڕانیەتی لە كوردستان كە بەهۆی دەست وەردانەكانی لەدادگا چۆتە ژێر پرسیار. دەبوو ئەم بابەتانە بخاتە دوای هەڵبژاردن و هەوڵی پینەكردنی دۆسییەی چالاكەوانەكانی بادینانی بدایە نەك بەم مەلەفەی شاسوار بیەوێت ئەو زوڵمە داپۆشێت كە تازە لەدەست دەرچوە."

 

237627.jpg

ئەمڕۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تی، زمانحاڵی جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕایگەیاند، "پۆلیسی سلێمانی نوسراوێکی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی تا شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت و ڕادەستی هەولێر بکرێتەوە، کە پارتی بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان لە مانگی 6ی ساڵی ڕابردوودا سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە."  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  

کەناڵەکە لە هەواڵێکدا (16ی ئایاری 2021) دەڵێت، "بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، یەکێتی ئەمڕۆ تەبلیغی پۆلیسیان ناردوە بۆ ناوبراو و دەیەوێت شاسوار عەبدولواحید دەستیگربکات و رادەستی پۆلیسی هەولێر و پارتی بکات."  

  

دەشڵێت، "نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا دەرچووە، بەڵام لە ئێستادا پۆلیس ئاگادارکردنەوە (تبلیغ) نوێی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی ناردووە."  

  

ڕۆژی 2ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، لەسەر داوای سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.